هۆكار و چارهسهری وشکە بیرۆ
وێستگە ستایل-
وشكه بیرۆ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی پێست کە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستپێدەکات،لەگەڵ بوونی خورانێکی زۆر کە کاردەکاتە سەر خەو و گەشەی منداڵەکە، دكتۆره سامیه پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییهی پێست دهخاته ڕوو.
نهخۆشهكان دابەش دەبن بۆ ٣ گروپ:
1- لە تەمەنی ٣مانگ تا ١ساڵ:
زیاتر لە دەم و چاوی منداڵەکە دەردەکەوێت بە شێوەی پەڵەی سووری وشک و زبر
2-لە تەمەنی ساڵ بۆ تەمەنی قوتابخانەو تا ١٢ساڵ:
بە شێوەی برینی وشک زیاتر لە پشتی ئەژنۆو دیوی ناوەوەی ئانێشک دەردەکەوێت
3-لە تەمەنی گەورەدا بە شێوەی وشک و برین لە دەست و قاچ زیاتر دەبینرێت
چارەسەر:
1-دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارھێنانی ئاوو مادە پاکەرەوەکان،بەکارھێنانی دەست کێش لە کاتی ئیش کردن، بەکارنەھێنانی لفکەو ئاوی زۆر گەرم لە کاتی خۆشتن.
2-خۆپاراستن لە ووشک بوونی پێست بە بەکارھێنانی شامپۆو کرێمی تایبەت ،بە تایبەت دوای خۆشتن.
3-ڕۆژانە چەورکردنی جەستەی منداڵەکەو لەبەر نەکردنی جلی خووری و تەسک
4-نابێت کرێمە ستیرۆیدیەکان زۆر بەکاربێت کە دەبێتە ھۆی تەنک بوونی پێست
PM:07:23:14/06/2021
ئهم بابهته 13980
جار خوێنراوهتهوه