ڤیدیۆ: ئه‌و پیاوه‌ی 38 ژن و 89 منداڵی هه‌بوو كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هندستان هه‌واڵی مردنی به‌خێوكه‌ری گه‌وره‌ترین خێزانی له جیهاندا پشت ڕاست كرده‌وه كه دوای خۆی 38 هاوسه‌ر و 89 كچ و كوڕی به‌جێهێشتوه.
زیونا چانا له ته‌مه‌نی 76 ساڵ له ویلایه‌تی "میزۆرام" ی هندی كۆچی دوایكرد و به‌خێوكه‌ری خێزانێكی گه‌وره‌یه و سه‌رۆكی هۆزێكی ئاینیه كه فره ژنی له‌ناویاندا ئاساییه.
پێگه‌ی" ئیندیا توده‌ی" ئاشكرای كردوه هه‌فته‌ی ڕابردوو چانا دۆخی ته‌ندروستی ته‌واو تێكچووه و له خواردن و خواردنه‌وه وه‌ستاوه و شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێنی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ خێزانه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی له خانویه‌كی گه‌وره‌ی چوار نهۆمی ژیاوه و ناویناوه" خانوی نه‌وه‌ی نوێ" كه تیایدا 100 ژوور هه‌یه و له‌سه‌ر چیای باكتاونگ دروستیكردوه.
PM:07:02:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه