نیشانه پێشوه‌خته‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ر
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له په‌یمانگای نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌ساڵاچوان ئاشكرای ده‌كات كه له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری و شڵه‌ژانی هۆش و قورسی
ڕۆتینی كاركردنی ڕۆژانه نیشانه‌كانی توشبوونه به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Daily Express بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ر له‌بیركردنی زانیاری و به‌روار و ناوی نوێیه و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر نه‌بوون به‌ده‌ست ئه‌م گرفتانه‌وه نا ناڵێنن.
توشبووان به زه‌هایمه‌ر توانای ناسینه‌وه‌ی وه‌رز و ڕۆژ و كات و ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌شیان نییه كه تیایدان و ناتوانن كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ئه‌نجامبده‌ن.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌ری نییه به‌ڵام زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه یارمه‌تی كه‌سی توشبوو ده‌دات دره‌نگتر دۆخه‌كه‌ی خراپ ببێت.
PM:04:22:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه