ڤیدیۆ: هندستان له لێواری مه‌رگی كۆرۆنادایه
وێستگە ستایل-
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوڵاتیانی هندستان و كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و ڕۆژانه 4 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسه‌كه تۆمار ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هندستان له دۆخی كه‌ره‌نتیندایه به‌ڵام ڕۆژانه ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه ڕوو له زیادبوون ده‌كات و له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 22 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش هندستان چۆته دووه‌می ڕیزبه‌ندی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دوای ئه‌مه‌ریكا كه 24 ملیۆن حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ژماره‌ی توشبووان و مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له‌وه زیاتره كه بڵاوده‌كرێته‌وه و له ئێستادا ئه‌و وڵاته بۆته جه‌هه‌نه‌می سوتاندنی ته‌رمی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
PM:04:54:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوه‌ته‌وه