به‌رپرسێكی گه‌وره زانایانی سعودیه: ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 ڕۆژه له‌به‌ر دوو هۆكار
وێستگە ستایل-
ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانایانی ئیسلامی له سعودیه و ڕاوێژكاری دیوانی شاهانه" شێخ عبد الله بن المنیع" ئاشكرای كردوه كه مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 ڕۆژی ته‌واو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" سبق" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئه‌م زانایه وتویه‌تی" مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 1442 ی هیجری ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 ی 4 ی 2021 وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان دیاری كراوه و ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی 30 ڕۆژ ده‌بێت و كۆتا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان 13 ی5 ی 2021 ده‌بێت و یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی شه‌وال ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن كه 14 ی 5 ده‌كات "
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكار دڵنیایه له‌وه‌ی كه مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 ڕۆژه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه مانگ لەو شەوەدا پێش خۆرئاوابوون بە 13 خولەك ئاوابووە. دووەمیشیان، دەستپێكردنی مانگی شەوال لە دوای ئاوابوونی مانگە، دواتر خۆر ئاوادەبێت لە ئێوارەی رۆژی 29 رەمەزانی 1442، كەواتە مانگی یەكشەوە سەر لە ئێوارە ئەو شەوە لە كاتژمێر 21:59 دەستێپێدەكات.
PM:02:54:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوه‌ته‌وه