‌سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی ترێی ڕەش

وێستگە ستایل-


لە ڕەنگی سەوزەوە بۆ سور و دواتر بۆ وەنەوشەی ، ترێ یەكێكە لە میوە زۆر بەسوود و بەتامەكان بۆ تەندروستی بە هەموو شێوە و ڕەنگە جیاوازەكانیەوە .

توێژینەوە نوێكان لە زانكۆی "كرۆم " لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە" ترێ" دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی "شلیك و شاتوو " و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەی 8 هەزار ساڵە دەڕوێنرێت و بۆ خواردن بەكاردەهێنرێت .

چەندین توێژینەوەی نوێ باس لە سوود و تایبەتمەندیەكانی ئەم میوەیە دەكەن و تۆش دەتوانیت دوای زانینی ئەم زانیاریانە لەسەر ئەم میوەیە ڕۆژانە ترێ بخۆیت .

1- شێرپەنجە: 
لەناو ئەم میوەیەدا پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری بەهێز وەك "پۆلی فینۆل " هەیە و ئەمەش ڕێگری دەكات لە توشبوون بە چەندین جۆر لە شێرپەنجە وەك "پەنكریاس و ڕیخۆڵە و دەم و منداڵدان و زراو و پرۆستات وقۆڵۆن"

2- نەخۆشیەكانی دڵ :
بە هەمان شێوە دژە ئۆكسێنەری جۆری "پۆلیفینۆل" كە لەناو ئەم میوەیەدا هەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەی خوێن كەمدەكاتەوە و توێژینەوە نوێكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە "ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم " كە لەناو ترێ دا بوونیان هەیە مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دەپارێزێت .

3- یەرزبوونەوەی پەستانی خوێن :
زۆركات پزیشكەكان ڕێنموی ئەو كەسانە دەكەن كە كێشەی بەرزبونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە ئەم میوەیە بخۆن چونكە بڕی پێویست لە پۆتاسیۆم ی تیادایە و هاوسەنگی ئاستی سۆدیۆم دەپارێزێت لەناو لەشی مرۆڤدا .

4- قەبزی : 
چارەسەری قەبزی بە خۆراكی سروشتی لەڕێی ئەو خۆراكانەوە دەكرێت كە ربڕی پێویست لە ئاو و ڕیشاڵیان تیادایە و ئەمەش لە میوە هەمەچەشنەكانی وەك "ترێ و شوتی " دا هەیە .

5- زیپكە :
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری پزیشكی بۆ نەخۆشیەكانی پێست بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە پێكهاتەی "ریفیراترۆڵ " لەناو ترێی  ڕەشدا هەیە چارەسەری زیپكەیە ، هەركات زیپكە لەسەر ڕوخسارت دروست بوو ئەوە بە ترێی ڕەش وەك ماسكێك بۆ ڕوخسار بەكاربهێنە .

6- شەكرە :
توێژینەوەیەك كە ساڵی 2013 لە گۆڤاری پزیشكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە تیایدا هاتوە دەكرێت میوەی ترێی ڕەش وەك خۆراكێك بۆ خۆپاراستن لە توشبون بە شەكرە بەكاربهێنرێت و ئەو كەسانەش كە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمیان هەیە دەتوانن ترێ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكری ناو خوێنیان بەكاربهێنن .


AM:10:46:25/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌