وێستگە ستایل-
خانمە ئەكتەر و پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی كوردسات و مامۆستای زانكۆ ( هەژان هێرش ) پۆستێكی نوێی لەسەر كاركردن و بەرهەمی نوێی لە هەژمارە تایبەتەكەی خۆی لە ئینستگرام بڵاوكردەوە .
ئەوەی ئاشكرا كردووە بۆ یەكەمجار لە فیلمێكی ئەنیمەیشنی كوردی بەژداری دەكات وەك وەك كارەكتەرێكی دەنگی فیلمەكە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ بەژداربوونی لەم كارەدا ، و ئەم فیلمە بەم نزیكانە لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێن .
لەسەر ئەم فیلیمە ئەنیمەیشنە نوسیویەتی فیلمی ئاگا یەكەم فیلمی ئەنیمەیشنی كوردییە كە بەرهەم دەهێنرێت و لە نوسین و سیناریۆی " ئەمیر حاجی داود" ە و دەرهێنانی " بێهنام بابەزادە و بەڕێوبەری هونەری " گەیلان عەبدوڵا" یە .
ئەو ئەكتەرانەی لەم فیلمەدا بەژدارن " ساز ئاسۆ و هەژان هێرش و ڕەنج سەنگاوی " ن و دیزانینی دەنگی ئەم فیلمە لە لایەن " بژار دیلان" ەوە ئەنجامدراوە و گۆرانی فیلمەكە " دەریا كاروان " وتویەتی و بەرهەمهێنەر " ئەدیایین ئەجێنسی " كاری بەرهەمهێنانی
بۆ كردووە"
ئاگا دەبێتە یەكەم فیلمی ئەنیمەیشنی دوو ڕەهەندی و بەم نزیكانە لەسەر شاشەی سینەماكانی كوردستان و جیهان نمایش دەكرێت، چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە منداڵێكی سەردەمی بەعس دەكات لە كاتی ئەنفال كردنی خانەوادەكەی و گوندەكەیان و ئەمە وەبریهێنانەوەیەكە بۆ ئەو نەهامەتیانەی گەلی كورد بینیویەتی لە ساڵانی ڕابردودا بە هۆی دوژمنەكانیەوە .
هەریەك لە ڕەنج سەنگاوی كە میدیاكارێكی ناودارە و ئێستا لە كەناڵی ڕوداو پێشكەشكاری پرۆگرامی " لەگەڵ ڕەنج" ە و ساز اسۆ پێشتر ڕاگەیاندنكار بووە لە كەناڵی "NRT2 " بەرنامەی ئێوارەی nrt2 ی پێشكەش دەكرد و دوای ماوەیەك لە كاركردن لە كەناڵە دەست لە كاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و ئێستا لە هیچ كەناڵێكی میدیای كار ناكات .