خانمە ئەكتەر (هەژان هێرش ) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی تەمەنی منداڵی خۆی بلاوكردەوە كە لەگەڵ باوكیدایە ، و لەسەر وێنەكەی دەڵێت "
ساڵی 1995 ...
لەگەڵ باوکم لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلیمانی شارە حەیاتەکەم ....
بیرمە هەمیشە لەگەڵ باوکم ئەچووم بۆ سەرتاشخانەکەی ....
قوربانی تۆ بم خۆشەویسترینم تەمەن درێژ بیت لەگەڵ دایکم ، تەمەن درێژی بۆ دایک و باوکی ئێوەی ئەزیزی من ..🌷🌸🌹"
ئەم خانمە لە چەند درامایەكدا بەشداری كردوە و ئێستا مامۆستایە لە كۆلێجی ڕاگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی .