‌ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئامێرە یارمەتیدەرەکان دەکات

وێستگە ستایل-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئامێرە یارمەتیدەرەکان دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کار بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە بەرهەم و تەکنەلۆژیا یارمەتیدەرەکان بکەن.


ئەو بەرهەمە یارمەتیدەرانە کەرەستە گرنگەکانی وەک کورسیی جووڵاوی کەمئەندامان، ئامێری بیستن، پەلی دەستکرد و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لەخۆ دەگرن.


بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٢.٥ ملیار کەس پێویستییان بە لانیکەم یەک بەرهەمی یارمەتیدەر هەیە، لە کاتێکدا نزیکەی یەک ملیار کەس دەستیان بەو کەرەستانە ناگات کە پێویستیانە.


ئەم کەلێنە گەورەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا وایکردووە ڕێکخراوەکە داوای هەنگاونانی بەپەلە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکات.


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات سیاسەتی نیشتمانیی بەهێزتر، بودجەی پێویست و خزمەتگوزاریی تەندروستیی باشتر بۆ ئەم بوارە دابین بکرێن.


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)


PM:11:35:19/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل