پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست لە کاتی دووگیانیدا مەترسی کۆلیک و ئەکزیما لە کۆرپەدا کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل-
پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست لە کاتی دووگیانیدا مەترسی کۆلیک و ئەکزیما لە کۆرپەدا کەمدەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی هارڤارد و نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن دەریخستووە، ئەو دایکانەی لە کاتی دووگیانیدا سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو دەکەن، کۆرپەکانیان کەمتر دووچاری غازاتی توند (کۆلیک) و نەخۆشی پێستی ئەکزیما دەبنەوە.
لەم توێژینەوەیەدا گرنگی تایبەت دراوە بە سیستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست کە دەوڵەمەندە بە میوە، سەوزە، دانەوێڵەی تەواو، پاقلەمەنییەکان، ڕۆنی تەندروست و سەرچاوە باشەکانی پرۆتین.
توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە ١٣٠٠ ژنی دووگیان ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئەو دایکانەی بە شێوەیەکی بەردەوام ماسی و خۆراکە دەریاییەکانیان خواردووە، کۆرپەکانیان کەمترین مەترسی تووشبوون بەم نەخۆشییانەیان لەسەر بووە.
کۆلیکی کۆرپە کە دەبێتە هۆی گریانی بەردەوام و هەوکردنی پێست (ئەکزیما) دوو حاڵەتی باوی قۆناغی سەرەتای تەمەنی منداڵین، و پزیشکان هەمیشە هەوڵیانداوە لە کاریگەری خۆراکی دایک لەسەر گەشەی سیستمی بەرگری منداڵ تێبگەن.
توێژەران دەڵێن ئەنجامەکان پەیوەندییەکی بەرچاو پیشان دەدەن نەک بەڵگەیەکی ڕەها، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە ژنانی دووگیان گرنگی زۆر بە خۆراکی هاوسەنگ بدەن.
گۆڤاری پزیشکی جامی ئۆپن (JAMA Network Open) و کۆلێژی تەندروستی گشتی هارڤارد
PM:07:40:12/10/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه