ئەرکی کرو-١٢ دوای ٢٣٥ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان دەگەڕێتەوە بۆ زەوی
وێستگە ستایل-
ئەرکی کرو-١٢ دوای ٢٣٥ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان دەگەڕێتەوە بۆ زەوی
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەرکی سپەیس ئێکس کرو-١٢ی سەر بە ناسا ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم چوار کەشتیوانی بە سەرکەوتوویی گەڕاندەوە بۆ سەر زەوی دوای زیاتر لە حەوت مانگ مانەوە لە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی، کەشتییەکە لە زەریای هێمن لە کەناراوەکانی لۆس ئەنجلۆس نیشتەوە.
تیمی گەڕاوە پێکهاتبوون لە کەشتیوانانی ناسا جێسیکا مێیر و جاک هاساوای، لەگەڵ سۆفی ئادینۆ لە ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا و ئەندرێ فێدیایێڤ لە ئاژانسی ڕۆسکۆسمۆس، کەشتیوانەکان ٢٣٥ ڕۆژیان لە وێستگەکە بەسەربرد و چوار گەشتی دەرەوەی کەشتییەکەیانبئەنجامدا.
کەشتیوانەکان لە ماوەی مانەوەیاندا بەشدارییان لە توێژینەوە زانستییەکان لە ژینگەی کێشکردنی کەمدا کرد، هاساوای و ئادینۆ یەکەم گەشتیان بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامدا، لە کاتێکدا جێسیکا مێیر بە کۆکردنەوەی ٤٤٠ ڕۆژ مانەوە لە خولگەدا، بووە یەکێک لە دیارترین کەشتیوانانی ناسا لە ڕووی کاتی مانەوە لە بۆشایی ئاسمان.
گەڕانەوەکە بە جێهێشتنی وێستگەکە و قۆناغی دابەزین دەستی پێکرد، بەرپرسانی ناسا پێش نیشتنەوەی کەشتییەکە ڕایانگەیاند کە کەشوهەوای ناوچەی دیاریکراوی زەریای هێمن لەبارنبووە و کەشتییەکە بە سەلامەتی گەیشتووەتە ناو ئاوەکە.
ئەم نیشتنەوە سەرکەوتووە کۆتایی بە ئەرکێکی درێژخایەنی مرۆیی هێنا و ئەزموونی ناسای لە گواستنەوەی بازرگانیدا زیاتر کرد، ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ هەر چوار کەشتیوانەکە دەکرێت تا چاکبوونەوەیان مسۆگەر بکرێت.
ناسا.
PM:11:28:08/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه