‌ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی یەکەمین ڕێنمایی جیهانی بۆ قەڵەویی منداڵان بڵاودەکاتەوە

وێستگە ستایل-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی یەکەمین ڕێنمایی جیهانی بۆ قەڵەویی منداڵان بڵاودەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) یەکەمین ڕێنمایی گشتگیری خۆی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەڵەویی منداڵان و مێرمنداڵان دەرکرد، کە تێیدا جەخت لە گرتنەبەری شێوازێکی هاوسەنگ دەکاتەوە لە نێوان شێوازی ژیانی تەندروست و چاودێریی پزیشکی لە کاتی پێویستدا.


ئەم ڕێنماییانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە ڕێژەی قەڵەویی لە نێو منداڵان و مێرمنداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوونە، ئەمەش

مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و کێشە تەندروستییە درێژخایەنەکان لە قۆناغەکانی دواتری تەمەندا زیاتر دەکات.


ڕێنماییە نوێیەکان لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا پێشنیاری بەکارهێنانی دەرمانی دژە قەڵەوی دەکەن، هاوکات بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٠ ساڵە و کێشیان زۆر لە ڕادەبەدەرە، ڕێگە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە دەدەن بە مەرجی هەڵبژاردنی وردی نەخۆشەکە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی دەکاتەوە کە نابێت چارەسەر تەنها لە دابەزاندنی کێشدا کورت بکرێتەوە، بەڵکو پێویستە خۆراکی تەندروست، چالاکیی جەستەیی، پاڵپشتیی دەروونی و چاودێریی پزیشکیی درێژخایەن لەخۆبگرێت.


ئامانجی سەرەکی لەم پەیڕەوە نوێیە ئەوەیە کە پزیشکان و سیستمی تەندروستی بتوانن چاودێرییەکی یەکگرتوو و بنەمادار لەسەر بەڵگەی زانستی پێشکەشی ئەو نەوجەوانانە بکەن کە بەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن.


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)


PM:11:30:07/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل