‌شووتی، پادشای هاوین و دۆستی تەندروستی؛ بۆچی پێویستە لەم وەرزەدا بیخۆین؟

وێستگە ستایل-

شووتی، پادشای هاوین و دۆستی تەندروستی؛ بۆچی پێویستە لەم وەرزەدا بیخۆین؟


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، شووتی وەک یەکێک لە باوترین و خۆشترین میوەکان لەسەر مێزی خێزانەکان دەردەکەوێت، کە نەک هەر تێنوێتی دەشکێنێت، بەڵکو کۆمەڵێک سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.


شووتی بەوە دەناسرێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا پێویستەکان، ئەمەش وایکردووە ببێتە باشترین هەڵبژاردن بۆ پاراستنی جەستە لە وشکبوونەوە لە گەرمای تاقەتپڕوکێنی ئەم وەرزەدا.


ئەم میوەیە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ماددەی "ڵای کۆپین"ە کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و پێست دەکات. هەروەها بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکانی (A و

C) و پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی بەهێزکردنین کۆئەندامی بەرگری، باشترکردنی بینین و ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدەن.


بەهۆی ئەوەی ٩٢٪ی پێکهاتەی شووتی لە ئاو پێکهاتووە، ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستە و شێدارکردنەوەی پێست، کە بەهۆی تیشکی خۆر و ئارەقکردنەوەی زۆرەوە لە هاویندا تووشی وشکبوونەوە دەبێت، جگە لەوەی یارمەتی گورچیلەکان دەدات لە فڕێدانی پاشماوە زیانبەخشەکان.


لە کۆتاییدا، پسپۆڕانی خۆراک ئامۆژگاری دەکەن کە شووتی وەک ژەمێکی سوک یان لەنێوان ژەمە سەرەکییەکاندا بخورێت، بەڵام پێویستە هاوسەنگی بپارێزرێت و زیادەڕۆیی تێدا نەکرێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، تاوەکو بە شێوەیەکی تەندروست سوود لە تایبەتمەندییەکانی وەربگرن.


سەرچاوە: ماڵپەڕی تەندروستی (Healthline)


PM:01:05:03/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل