ئایا بێزاری و بێتاقەتی کاریگەری لەسەر تەمەنی مرۆڤ دەکات؟ زانست وەڵام دەداتەوە
وێستگە ستایل-
ئایا بێزاری و بێتاقەتی کاریگەری لەسەر تەمەنی مرۆڤ دەکات؟ زانست وەڵام دەداتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
هەموومان لە ژیانی ڕۆژانەدا هەست بە بێزاری و بێتاقەتی دەکەین، بەڵام ئایا ئەم هەستە کاتییە دەکرێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر تەندروستیمان هەبێت و تەمەنمان کورت بکاتەوە؟
توێژینەوە زانستییە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێزاریی درێژخایەن (Chronic
Boredom) پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە کێشە تەندروستییەکانەوە هەیە، چونکە ئەو کەسانەی هەمیشە بێزارن، زیاتر پەنا بۆ خووە ناتەندروستەکان دەبەن وەک جگەرەکێشان، خواردنی ناتەندروست، و کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی.
بێزاری دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی سترێس (کۆرتیزۆڵ) لە جەستەدا، ئەمەش پەستان دەخاتە سەر دڵ و سیستەمی بەرگری، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی لەندەن دەریخستووە ئەو کەسانەی دەڵێن ژیانمان بێزارکەرە، ئەگەری مردنیان بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە زیاترە بەراورد بە کەسانی چالاک.
جگە لەوەش، بێتاقەتی کاریگەری لەسەر باری دەروونی دەبێت و دەبێتە دەروازەیەک بۆ خەمۆکی، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ کار لەسەر خانەکانی جەستە دەکات و پرۆسەی پیربوون خێراتر دەکات.
بۆ پاراستنی تەندروستیت و درێژکردنی تەمەن، پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە هەمیشە ئامانجێکی نوێت هەبێت، وەرزش بکەیت، و پەیوەندی کۆمەڵایەتیت بەهێز بکەیت بۆ ئەوەی ڕێگری لە دزەکردنی بێزاری بۆ ناو ژیانت بگریت.
سەرچاوە: گۆڤاری سایکۆلۆژی تودەی (Psychology Today)
PM:07:45:11/06/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه