ئایا مەلەکردن باشترین وەرزشە بۆ جەستەی مرۆڤ؟
وێستگە ستایل-
ئایا مەلەکردن باشترین وەرزشە بۆ جەستەی مرۆڤ؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کاتێک باس لە وەرزشێکی گشتگیر دەکرێت کە سوود بە هەموو بەشەکانی جەستە بگەیەنێت،
مەلەکردن لە پلەی یەکەمدا دێت. ئەم چالاکییە ئاوییە تەنها بۆ کات بەسەربردن
نییە، بەڵکو یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێکخستنی
جەستە.
بە پێچەوانەی وەرزشەکانی وەک ڕاکردن یان بەرزکردنەوەی قورسایی، مەلەکردن هیچ
فشارێکی زۆر ناخاتە سەر جومگەکان، چونکە ئاو قورسایی جەستە هەڵدەگرێت. ئەمە
وادەکات بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاو بێت، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی جومگە یان
پشتیان هەیە. مەلەکردن هەموو ماسولکەکانی جەستە لە یەک کاتدا بەکاردەهێنێت.
لە ڕووی سووتاندنی کالۆرییەوە، مەلەکردن زۆر کاریگەرە؛ یەک کاتژمێر مەلەکردنی خێرا
دەتوانێت نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ کالۆری بسووتێنێت. هەروەها سیستەمی هەناسەدان و دڵ
بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتە.
مەلەکردن مێژوویەکی کۆنی هەیە و مرۆڤ لە کۆنەوە بۆ ڕاوکردن و گەشتکردن
بەکاریهێناوە، بەڵام وەک وەرزش لە سەدەی ١٩دا پەرەی سەند. ئێستا
مەلەکردن یەکێکە لە پڕبینەرترین یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.
بۆیە ئەگەر دەتەوێت جەستەیەکی ڕێک، مێشکێکی ئارام و تەندروستییەکی باشت هەبێت،
مەلەکردن باشترین هەڵبژاردەیە. ئەم وەرزشە نەک تەنها جەستە جوان دەکات، بەڵکو
تەمەنی مرۆڤیش درێژ دەکات.
سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)
PM:11:57:07/05/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه