‌توێژینەوەیەک: ڕووناکی ئامێرە زیرەکەکان لە کاتی نووستندا مەترسیدارە

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا مەترسییەکانی بەرکەوتنی جەستە بە تیشکی ڕووناکی لە کاتی نووستندا خراوەتە ڕوو، بە جۆرێک کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ و ئەگەری دووچاربوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی مولولەکانی خوێن زیاد دەکات.

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن توێژەرانی نەخۆشخانەی "Massachusetts" لە ویلایەتی بۆستنی ئەمریکا ئەنجامدراوە و تیایدا ئاشکرابووە کە تیشکی ڕووناکی لە کاتی نووستندا زیان بە مێشک و بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت و هۆکارە بۆ ڕوودانی جەڵدەی دڵ و مێشک.

هەروەها توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە بەرکەوتن بە ڕێژەیەکی بەرزی ڕووناکی دەستکردی وەک ڕووناکی شاشەی ئامێرە زیرەکەکان لە کاتی شەودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ چەند هێندە زیاتر دەکات لە داهاتوودا.

هەربۆیە پسپۆڕان ئاگایی دەدەن بۆ دوورکەوتنەوە لە تیشکی ڕووناکی دەستکرد لە کاتی شەودا.


PM:04:02:23/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌