زیانەکانی بەرزی ئەنزیمەکانی جگەر
وێستگە ستایل-
بەرزی ئەنزیمەکانی جگەر زۆربەی کات بێدەنگە و هەستی پێناکرێت، بەڵام دەکرێت ئاماژەی کۆمەڵێک مەترسی بن لە جەستەدا.
- هۆکارە باوەکانی ئەمانەن:
1- چەوری جگەر.
2- هەوکردنی جگەر.
3- کاریگەری کحول یان دەرمان.
- زۆر کەس تەنها هەست بە ماندوێتی سووک و دڵ تێکهەڵاتن دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە هیچ نیشانەیەکیان نیە، پشتگوێخستنی بەرزی ئەنزیمەکانی جگەر دەبێتە هۆی تێکچوونی درێژخایەنی جگەر، هەربۆیە چاودێریکردن و پشکنینی پێشوەختە و گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانێت ڕێگری بکات لە خراپتربوونی کێشەکە.
- یەکەم هۆشداری تێکچوونی تەندروستی جگەر بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەرە، کەواتە پێویستە خەڵکی هۆشیار بن و لە کاتی خۆیدا پشکنینی دڵنیاکەرەوە ئەنجامبدەن بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی هۆکارەکە و چارەسەرکردنی.
PM:03:32:23/11/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه