هۆکارەکانی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان کامانەن؟
وێستگە ستایل-
لەکاتی ئاساییدا هێلکەدانی ئافرەت هێلکە دروست دەکات و دەچێتە بۆری ( فالوب ) و لەوێ دا دەپیتێندرێت، ئەم هێلکە پیتراوە دەچێتە منداڵدان و لەوێ دا دەست بە گەشە دەکات و دەبێتە کۆرپە، لەهەر 50 ژنی سکپڕ یەکێکیان ئەم حاڵەتەی هەیە کە بەشێوەیەکی ئاسایی تیادا ڕوونادات، هەر لەناو بۆری فالووب دا هێلکە پیتراوەکە دەمێنێتەوە و دواتر ڕەنگە بەهێلکەدان یان ئەندامێکی دیکەوە بنوسێت، ئەم جۆرە سکپڕییە نائاساییە بەزۆری لەسەرەتای هەفتەکانی سکپڕییەوە دەستنیشان دەکرێت (زۆر کات لە 8 هەفتەیی دا).
ئەم سکپڕییە بەهۆی چییەوە دروست دەبێت ؟
1- بوونی هەمان حاڵەت لە پێشودا.
2- بەکارهێنانی ( لەولەب IUCD) بۆ ڕێگری لە مناڵبوون.
3- بوونی هەوکردنی درێژخایەن لە حەوز و کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتەکە .
4- ئەنجامی نەشتەرگەری لە حەوز و کۆئەندامی زاوزێ لە پێشوودا.
5- ناتەواوی زگماکی لە بۆری فالووب .
6- بەکارهێنانی ڕێگەی بلووری بۆ مناڵبوون.
7- هەڵبەستن بە نەشتەرگەری بۆ ڕێگری لە مناڵبوون کە سەرکەوتوو نەبێت.
- چارەسەر :
ئەم حاڵەتە حاڵەتێکی کتوپڕ و مەترسیدارە و پێویست دەکات سکپڕییەکە کۆتایی پێبهێنرێت .
PM:03:25:23/11/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه