تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کار لە تەندروستی دەرونی مرۆڤ دەکات
وێستگە ستایل-
کۆمەڵێک سەنتەری فێرکاری لە ئەمەریکا داوایەکی یاساییان دژی کۆمپانیای مێتا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانیان کاردەکاتە سەر تەندروستی دەرونی بەکارهێنەرەکەی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای مێتا کە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک پسپۆڕ لە کۆمپانیای نیلسن ئەنجامدراوە دەرکەوتوە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاتێک تەنها بۆ یەک هەفتە لەبەکارهێنانی ئەم تۆڕانە دوور کەوتونەتەوە هەستی خەمۆکی و خەمباریان نەماوە بەڵام مێتا ئەم بابەتەی لەکاتی خۆیدا بڵاونەکردۆتەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە زیانی بەرنەکەوێت.
لەم سکاڵایەی کە دژی مێتا بەرز کراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتەکانی بۆ کۆنگرێس باسی لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە نەکردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە نازانن بەرهەمەکانیان زیانی هەیە بۆ بەکارهێنەرەکانی یاخود نا بەدیاریکراوی بۆ هەرزەکاران.
داوا یاساییەکە لەلایەن کۆمپانیای مۆتلی رایس بەرز کراوەتەوە کە کاردەکات لەسەر بەرزکردنەوەی سکاڵای یاسایی دژی مێتا و تیک تۆک و سناپ چات و گۆگڵ لە ئەمەریکا و ئێستا مێتا بە شاردنەوەی ئەم توێژینەوەیە تۆمەتبار دەکات لەلای دایکان و باوکان مامۆستایان بۆ ئەوەی ئاگاداری هەرزەکاران نەبن.
داوا یاساییەکە دژی مێتا و هاوبەشەکانیەتی چونکە لەئێستادا کار لەسەر هاندانی هەرزەکارانی خوار 13 دەکەن بۆ ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنن و هیچ بەربەستێک نییە هەرزەکاران لە گێچەڵی سێکسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بپارێزێت.
AM:10:38:23/11/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه