کێن ئەوانەی ئەگەری توشبوونیان بە دەوالی قاچەکان هەیە ؟
وێستگە ستایل-
دەوالی قاچەکان بریتییە لە حاڵەتێکی باوی نێو خەڵک، کاتێک پەیدادەبێت کە خوێنهێنەرەکانی قاچ بە شێوەیەکی ئاسایی کار ناکەن و گەورەبوون و فراوانبوونێکی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن، لەم باسەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو کەسانەی کە ئەگەری دووچاربوونیان بەم حاڵەتە زیاترە، ئەوانیش ئەمانەن:
1- ئەوانەی کە بۆماوەیی ئەم نەخۆشیە بوونی هەیە لە خێزانەکانیاندا.
2- ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە.
3- بەتەمەنەکان، چونکە هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەمەوانەی خوێنهێرەکانی قاچ .
4- خانمان، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکانیانەوە لە پێش سوڕی مانگانە یا کاتی دووگیانی .
5- ئەو کەسانەی کە زۆر بەپێوە دەوەستن، یاخود بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشن .
PM:02:03:22/11/2025
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه