هۆکارەکانی تەقە تەقی جومگەکان
وێستگە ستایل-
دکتۆرە كريستينا سيروتينكو باس لەوە دەکات دەنگی تەقە تەقی جومگە ئەو کاتەی ئازاری لەگەڵ بێت ئاماژەیە بۆ هەوکردنی جومگە.
هەوکردنی جومگە بەوە ناسراوە خراپ بوونێکی درێژخایەن و هێواشی جومگەکانە کە بەهۆیەوە لێکخشاندن لەنێوان ئێسکەکاندا دروست دەبێت، ئەوەش وادەکات دەنگێک دروست ببێت و لەکاتی ماندووبوندا کەسەکە هەست بە ئازار دەکات و لەکاتی پشودان ئازاری نامێنێت و تێکچونی شێوەی جومگەکانیش نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییەیە.
بەگشتی ئەم نەخۆشییە تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە لەناوەندی تەمەنیاندان بەتایبەت پاش تەمەنی 65 ساڵی، نەخۆشی درێژخایەن و سیستمی ژیانکردنی تەمەڵانە و بۆماوەیی و ماندوێتی زۆر هۆکارن بۆ زیادبوونی ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە تەنانەت جوڵەی ئاسایی هۆکارە بۆ هەستکردن بە ئازار.
ئەم پزیشکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە تەقە تەقی جومگە تەنها هۆکارەکەی هەوکردنی جومگەکان نییە بەڵکو هەندێکجار بڵقی گازی نێوان جومگەکان و چالاکی جەستەی زۆر و چەند هۆکارێکی دیکە وادەکات ئەم دەنگە لە جومگەکان دروست ببێت.
باشترە لەکاتی هەستکردن بەم حاڵەتە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەر کردنی.
PM:01:56:22/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه