‌کاریگەری نەخۆشی شەکرە لەسەر تۆڕەی چاو

وێستگە ستایل-

نەخۆشی شەکرە زیان بە تۆڕەی چاو دەگەیەنێت (Diabetic Retinopathy) و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی بینایی، مەترسییەکە لەوەدایە کە لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی نییە، بۆیە پشکنینی بەردەوام زۆر گرنگە.

- نیشانە باوەکان ئەمانەن:
1- لێڵبوونی بینایی.
2- بینینی پەڵەی ڕەش یان هێڵی جووڵاو.
3- لاوازبوونی بینین لە شەودا.
4- هەر گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە بینیندا.

- چۆن چاوەکانت دەپارێزیت؟
1- کۆنتڕۆڵی شەکر: گرنگترین هەنگاو ڕاگرتنی ئاستی شەکری خوێنە لە سنوورێکی تەندروستدا.
2- پشکنینی ساڵانە: بە شێوەیەکی خولیی سەردانی پزیشکی چاو بکە، تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکت نەبوو.
3- کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و چەوری: ئەم دوو هۆکارە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر چاو هەیە.
4- شێوازی ژیانی تەندروست: وەرزش بکە، خۆراکی باش بخۆ و واز لە جگەرەکێشان بهێنە.


PM:05:37:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌