‌داهێنانێکی پزیشکی گرەنتی چاکبوونەوەی نەخۆشانی شەکرە دەکات

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە لە زانکۆی ستانفۆرد ڕێگایەکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک ئاشکرا دەکات.

وەک دەزانرێت نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم کاتێک پەیدا دەبێت کە سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و تێکیاندەشکێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەم خانانە و لەناوچوونیان.

توێژەران لە نوێترین داهێنانیاندا بە نیازن دەستبکەن بە چاندنی دوو جۆر خانە لە جەستەی مرۆڤدا، کە ئەوانیش هەریەکە لە خانەکانی سیستەمی بەرگری و بێتا خانەکانی پەنکریاسن کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین.

سەرکەوتنی ئەم ڕێگایە و بەدەستهێنانی دەرەنجامەکانی هیوایەکی نوێ دەبێت بۆ نەخۆشانی شەکری جۆری یەک و چاکبوونەوەیان بە تەواوەتی لەم نەخۆشییە.


PM:05:22:19/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌