کۆمەڵێک خۆراک جەستە لە ژەهر خاوێن دەکەنەوە
وێستگە ستایل-
دکتۆرە ئیرینا لیالینا کە سەرۆک بەشی کۆلێجی زانستی سروشتییە لە زانکۆی فێرکاری ڕوسیا لیستی ئەو خۆراکانەی خستۆتە ڕوو کە جەستە لە ژەهر خاوێن دەکەنەوە بەشێوەیەکی سروشتی.
ئەم پزیشکە دەڵێت"سەوزە گەڵا سەوزەکان بژاردەیەکی زۆر شیاون بۆ خاوێنکردنەوەی جەستە لە ژەهر، لەوانەش چەوەندەر دەوڵەمەندە بەو ئەنزیمانەی یارمەتی باشکردنی کوالیتی خوێن دەدەن، هاوکات کەلەرم و برۆکلی و قەرنابیت و تەواوی سەوزەکانی ئەم خێزانە سوودی هەیە بۆ خاوێنکردنەوەی جگەر".
ئەم پزیشکە دەشڵێت "سیر دەوڵەمەندە بە ماددەی کبریت، ئەمەش بۆ جگەر و کۆئەندامی بەرگری سوودی زۆرە، لیمۆ و سێو و بلوبێری بەسوودن بۆ خاوێنکردنەوەی گەدە بێجگە لەوەش دەوڵەمەندن بە ماددەی پەکتین کە کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئەندامەکانی دیکەی لەش".
دکتۆرە ئیرینا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە زەنجەبیل یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی خوێن دەدات و کرداری هەرسکردن چالاک دەکات، لەناو چای سەوزیشدا ماددەی کاتیکینات هەیە جگەر لە ئۆکساندن پارێزراو دەکات، خواردنەوەی ئاو وەک پێویست زۆر بەسوودە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و خاوێنکردنەوەی جەستە لە ژەهر".
PM:04:57:19/11/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه