نیشانەکانی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان
وێستگە ستایل-
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەوکردنی مێشک و دڕکەپەتک کە نەخۆشییەکی باوی نێو منداڵان و کەسانی تازە پێگەیشتوە، چارەسەرکردنی بەخێرایی قورسە و پێویستی بە چاودێری هەیە، هۆکارەکانی لەوانەیه بەکتریا، ڤایرۆس، شێرپەنجە، دەرمان یان پاڕاسایت بێت.
- نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لەوانەیە یەکێک یان کۆمەڵێک لەو نیشانانەی خوارەوە بێت:
- بۆ منداڵی بچوکتر لە 3 مانگ:
1- شیرخواردنی کەم دەبێتەوە.
2- ڕشانەوە.
3- بێزاربوون.
4- تای بەرز.
5- گەشکە.
6- لەوانەیه پلەی گەرمی لەشی دابەزێت.
7- لەشی نەرم دەبێت واتە بێ هێز.
8- شەکرەی خوێنی دابەزێت.
9- ئەو بەشەی لە کەللـەی سەردا مەڵاشوی پێ دەڵێن بەرەودەرەوە دەردەچێت.
- نیشانەکانی لە منداڵی گەورەتر لە یەک ساڵ لەوانەیە یەکێک یان کۆمەڵێک لەو نیشانانە بێت:
1- ڕشانەوەو دڵ تێکهەڵاتن.
2- سەرئێشە.
3- هەستیاری بە ڕوناکی زیاد دەکات، واتە بە ڕوناکی بێزار دەبێت.
4- تای بەرز.
5- هۆشی منداڵەکە تێکدەچێت.
6- بێ تاقەتی و بێزار بوون.
7- لەوانەیە گەشکەی لێبدات.
8- ملی ڕەق دەبێت.
PM:01:05:16/11/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه