‌بابەتێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی شەوان خواردن دەخۆن

وێستگە ستایل-

دکتۆرە کاترینا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوییە، دەڵێت "هیچ بنەمایەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت خواردن پاش کاتژمێر 6ی ئێوارە زیانی هەیە بۆ تەندروستی، تاکە مەرج ئەوەیە ژەمەکە 3 کاتژمێر پێش نوستن بخورێت".

ئەم پزیشکە دەشڵێت "ئەو کەسانەی جەستەیان هەستیاری بە گلوکۆز هەیە  شەوانە بە هۆی دابەزینی ئاستی شەکری خوێنیان لەبرسا خەبەریان دەبێتەوە لەگەڵ ئەو خانمانەی شیر بە کۆرپە دەدەن، هەربۆیە وا باشترە پێش ئەوەی بخەون هێلکەیەک یان دوو هێلکەی کوڵاو یان پڕ بەدەستی خۆیان چەرەس بخۆن، ئەمە بژاردەیەکی تەندروستە بۆیان".

سەربارەت بە ڕۆژووی پچڕ پچڕ دکتۆرە کاترینا ئەمە بە بژاردەیەکی باش دادەنێت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 40 ساڵە و ڕۆژووی بەردەوام بۆ توشبوانی شەکرەی جۆری یەک و ئەو کەسانەی نەخۆشی گیلبەرت یان هەیە و ئەو کەسانەش کە زراویان دەرهێناوە گونجاو نییە".

ژەمی ئێواران 3 کاتژمێر بەر لەنوستن بخورێت، هەروەها باشترە پڕ پرۆتین و سەوزە بێت بۆ نمونە پارچەیەک ماسی  لەگەڵ زەڵاتەیەکی سەوزە یان پارچەیەک مریشک لەگەڵ زەڵاتەیەک بە سەوزەی نەرمکراو بە هەڵم دروستکرابێت بەو مەرجەی 350 گرام زیاتر نەبێت.

هاوکات پاش خواردنی ژەمی خێرا و شیرینی باشترە بەپێ بڕۆن بۆ سوتاندنی کالۆری بۆ ئەوەی لەشێوەی چەوری لە لەشدا کۆنەبێتەوە.


AM:11:33:16/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌