‌لەم کاتانەدا منداڵ پێویستی بە خەواندن هەیە لە نەخۆشخانە

وێستگە ستایل-

لەکاتی توشبوونی منداڵ بەو پەتایەی کە لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە، چەند نیشانە و هۆکارێکی دیاریکراو هەیە گەر لە منداڵی توشبوودا هەبێت ئەو کاتە پێویست بە خەواندن دەکات لە نەخۆشخانە، کە ئەمانەن:

1- مناڵەکە وەستانی هەناسەی هەبێت.
2- .شین بونەوەی دەم و لوت و پەنجەکانی.
3- ڕێژەی ئەو شیرە یان ئەو خواردنەی دەیخوات کەمتر بێت %50 لە ڕۆژانی ئاسایی، واتا پێش توشبوون بە پەتایەکە.
4- زۆر تەنگە نەفەس بێت.
5- ژمارەی هەناسەدانی زیاتر بێت لە 70 جار لە خولەکێکدا.
6- نەخۆشی دڵی هەبێت.
7- نەخۆشی درێژخایەنی سیەکانی هەبێت.
8- نەخۆشی درێژ خایەنی ماسولکەکانی هەبێت (بێهێزی ماسولکەی درێژخایەن).
9- منداڵەکە تەمەنی لە 6 مانگ کەمتر بێت.
10- منداڵی پێش وەختە لە دایک بوو.
11- مناڵەکە داون بێت.
12- دایک و باوک وەک پێویست نەتوانن بەتەنگ مناڵەکەیانەوە بن.
13- منداڵەکە سوود نەبینێت لەو دەرمانانەی لە ڕێی دەمەوە بەکاردێن.
14- ئەو مناڵانەی گرفتی مێشکیان هەیە یان منداڵی شەلەل دەماغ.

- ڕێگاکانی خۆپاراستن لە پەتایی وەرزی ئەمانەن:

1- پاک و خاوێنی زۆر گرنگە.
2- بەکار نەهێنانەوەی کەل و پەلی کەسی توشبوو.
3- بەکارهێنانی کلێنس یان دەستەسڕ لەکاتی کۆکە و پژمین.
4- پێدانی شلەمەنی زۆر بە ئەو منداڵانەی لە سەروو تەمەنی شەش مانگییەوەن.
5- پێدانی دەرمانی دابەزاندنی (تا) لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان.
6- پشودان لە ماڵەوە و نەڕۆیشتنەوە بۆ قوتابخانە لەکاتی هەبوونی نەخۆشییەکی زۆر توند.
7- تێکەڵ نەبوون لەگەڵ کەسانی توشبوو.
8- بەکارهێنانی ماسک (دەمامک) بەتایبەت کەسی توشبوو.
9- زوو زوو دەست و دەموچاو شۆردن ، شۆردنی دەست بە ئاو و سابوون.
10- لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا گەیاندنی چارەخواز بە نەخۆشخانە بەزووترین کات تەنانەت گەر دوای نیوەی شەویش بێت.


PM:02:06:15/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌