‌هۆکار و نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن بزانە

وێستگە ستایل-

دابەزینی ئاستی شەکری خوێن کاتێک پەیدا دەبێت کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بگاتە خوار 70، کە بە زۆری لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، هەربۆیە گرنگە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بناسرێتەوە کە بریتین لە : 

1- ئارەقە کردن.
2- ژانەسەر.
3- بەرچاو لێڵ بوون.
4- سەرسوڕان.
5- دەست و قاچ لەرزین.
6- دڵەکوتە.
7- کزی بیرکردنەوە و نەمانی تەرکیز.
8- نەناسینەوەی کات و شوێن.
9- بێ هێزی و ژانی لەش.
10- گەشکە گرتن و لە هۆش خۆ چوون.

- بۆچی نزم بونەوەی شەکری خوێن ڕوو دەدات؟

بێگومان بەهۆی چارەسەری شەکرە ڕوودەدات، چونکە دەرمانەکان شەکر دادەبەزێننن، ئەنسۆلین کە دەرزیە بەتایبەتی دەبێتە هۆی دابەزینی شەکرە، هەروەها دەرمانی داوۆنیل، گلیمیپرامید و ئەوانی تر ئەگەر بەزیادە بەکار هێنران، یان نەخۆشەکە دەرزی لێبدات و خواردن نەخوات، یان جگە لە شەکرە و وەرگرتنی دەرمانەکانی، سستی گورچیلەو جگەری هەبێت، یان هاوکات دەرمانی دیکە بەناڕێکی بەکار بێنێت، یان ئەوەتا بەدواداچونی بۆ شەکرەی نەکردبێت.

- چارەسەری چییە؟

ئەگەر نەخۆش هۆشیاربوو، یان ئاگای لەخۆی هەبوو ئەوا شیرینی پێ دەدرێت، گوشراوی میوە، یان شەکراو و پاشانیش خواردن، بەڵام
ئەگەر لە هۆشخۆی چووبوو یان گەشکەی گرت و ەیان نەیدەتوانی خۆی شت بخوات و بخواتەوە،واتە حاڵەتەکەی زۆر توند بوو ئەوا پێویستە کانیولای بۆ دابنرێت و لە ڕێگای خوێنهێنەر گلوکۆزی  10%  یان 20 % ی بۆ دابنرێت یان دەرزی گلوکاگۆنی لێ بدرێت، هەتا دێتەوە هۆش خۆی.


PM:05:21:09/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌