هیوایەکی نوێ بۆ نەخۆشانی شەکرە دۆزرایەوە
وێستگە ستایل-
شەکرەی جۆری یەکەم کاتێک پەیدا دەبێت کە خانەکانی بێتای پەنکریاس بڕی پێویست لە هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنن، هەروەها مەزەندە دەکرێت کە 9.5 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم نەخۆشییەیان هەبێت.
کەمی ڕێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ڕێژەی شەکری خوێن و بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەندامەکانی جەستە بە تایبەت گورچیلەکان، دڵ و چاو.
ئەو کەسانەی کە دەستنیشانکراون بەم نەخۆشییە پێویستە بە بەردەوامی چاودێری ڕێژەی شەکرە بکەن لە خوێنیاندا و دەرزی ئەنسۆلین بەکاربهێنن تاوەکو بە دووربن لە ماکە درێژخایەن و خراپەکانی ئەم نەخۆشییە لەسەر تەندروستیان.
بەهۆی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی زانستی پزیشکی بەم دواییانە چەند ڕێگا چارەیەکی زانستی بە مەبەستی چارەکردنی بنبڕی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم خراوەتە ڕوو کە یەکێک لە ڕێگاکان جێگرتنەوەی خانە تێکشکاوەکانی پەنکریاسە لە ڕێگای چاندنەوەی ئەم خانانە، سەرکەوتنی ئەم چارەسەرە دەبێتە فریادڕەس بۆ تەواوی نەخۆشەکان و هیوایەکی نوێیان پێدەبەخشێت.
PM:05:03:09/11/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه