‌کاریگەرییەکانی قەڵەوی لەسەر کۆئەندامی هەرس

وێستگە ستایل-

بە گوێرەی زانستی پزیشکی قەڵەوی بە شێوەیەکی گشتی کار دەکاتە سەر تەواوی ئەندامەکانی جەستە و بە تایبەتتر کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هەریەکە لە ئەندامەکان کۆئەندامی هەرس، بەم جۆرەی خوارەوە:

1- سورێنچک: قەڵەوی دەبێتە هۆی کزانەوەی سورێنچک بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، هەوکردنی  برینداربونی سورێنچک، هەروەها شێرپەنجەی سورێنچک زیاتر لە کەسانی قەڵەودا دروست دەبێت.

2- زراو: قەڵەوی دەبێتە هۆی بەردی زراو. 

3- قەڵەوی پەیوەندی هەیە بە توشبون بە شێرپەنجەی پەنکریاس.

4- قەڵەوی کاردەکاتە سەر کۆڵۆن و توشی گرێ ی دەکات ، هەندێک جاریش شێرپەنجەی کۆڵۆن. 

5- جگەر: قەڵەوی دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری نائەلکهوڵی لەسەر جگەر، بە مۆمبونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.


PM:05:03:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌