ڕێگاکانی چارەسەرکردنی گیرانی بۆری فرمێسک
وێستگە ستایل-
گیرانی بۆری فرمێسک حاڵەتێکی باوە و زۆربەی کات پزیشکی چاو چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکات و گیرانەکە دەکاتەوە، بەڵام هەندێک جاریش گیرانەکە ناکرێتەوە و پێویستی بە پشکنینی زیاترە، دوولەسەرسێی بۆری فرمێسک مەوداکەی دەکەوێتە ناو لووتەوە.
- شێوەی نەشتەرگەری گیرانی بۆری فرمێسک دوو جۆرە:
1- ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەوە: ئەمە زیاتر ڕێگا کۆنەکەیە، ڕێژەی سەرکەوتنیشی دەگاتە %95 و پزیشکی چاو ئەنجامی دەدات.
2- لەڕێگای لوتەوە بەناظور: ئەمەیان پزیشکی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامی دەدات و بەهەمان شێواز ڕێژەی سەرکەوتنی %95، بەگشتی نەشتەرگەرییەکە زۆر قورس نییە.
PM:04:53:08/11/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه