‌هۆکارەکانی ئاوسانی مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو

وێستگە ستایل-

هەندێک جار دەبینرێت مەمکی منداڵی تازە لەدایکبوو لە پاش لەدایکبوون دەئاوسێت و گەورەدەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای دایک و باوک، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە چەند هۆکارێکی لە پشتەوەیە کە سەرەکیترینیان ئەمانەن:

1- گۆڕانکاری کیمیایی: هەندێک کات منداڵ لەوانەیە هەندێک ماددەی کیمیایی وەرگرێت لە خوێنی دایکەکەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە منداڵەکە دێتە دونیاوە دەبێتە هۆی ئاوسانی مەمکی منداڵەکە.

2- گۆڕانکاری هۆڕمۆنی: دایکان لە ماوەی دووگیانیدا گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت بە تایبەت کۆتاییەکانی دووگیانیاندا و هەندێک کات ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریشیان دەبێت لەسەر منداڵەکە و لە ئەنجامدا دوای لەدایکبوون دەبێتە هۆی ئاوسانی مەمکی منداڵەکە.

3- گوشینی مەمکی منداڵەکە: هەندێک لە دایک و باوکان دەیانەوێت بە گوشینی مەمکی منداڵەکەیان شیر و دەردراوەکەی تێدا بێتە دەرەوە و ئاوسانەکەی نەمێنێت، نازانن کە ئەمە حاڵەتەکە خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن و هەڵئاوسانی زیاتر.


PM:12:23:06/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌