نیشانەکانی گۆشتی زیادەی پشتی لووت لە منداڵان و گەورەساڵاندا
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت لە پشتی لووتەوە شانەیەکی لیمفی هەیە کە پێی دەوترێت Adenoid، هەندێک جار ئەم گۆشتە زیادەیە گەورە دەبێت لە قەبارەی خۆی زیاتر و چەند نیشانە و ناڕەحەتییەک بۆ کەسەکە پەیدادەکات، نیشانەکانی بە پێی تەمەنی منداڵان و گەورەساڵان دەگۆڕدرێت، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- کێشەکانی گۆشتی زیادەی پشتی لووت لە منداڵاندا ئەمانەن:
- گیرانی لووت و پرخە لە کاتی خەودا.
- هەوکردنی جیوبەکانی لووت.
- کۆبوونەوەی ئاو لە پشتی پەردەی گوێ.
- نەمانی تەرکیز و خەواڵوو بوون لە کاتی کاری ڕۆژانە.
- کەمبوونەوەی ئارامی و زوو توڕەبوون.
- تێکچوونی شێوەی دەموچاو خوار بوونی ددانەکان.
- میز ڕانەگرتن لە کاتی خەودا.
- تاکە چارەسەری ئەم حاڵەتە لە منداڵاندا نەشتەرگەرییە.
2- کێشەکانی گۆشتی زیادەی پشتی لووت لە گەورە ساڵاندا ئەمانەن:
- بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی کەمبوونەوی بیستن کە زیاتر لە یەک لای گوێدا ڕوودەدات.
- دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو لە پشتی پەردەی گوێ.
- هەندێکجار لووتگیران و دەرچوونی افرازات لە لووتەوە کە لەوانەیە ڕیشاڵی خوێنی تێدابێت.
- هەندێک جار درووست بوونی گرێ لە ملدا.
- هەستکردن بەم نیشانانە نابێت بە هیچ شێوەیەک پشتگوێ بخرێت، چارەسەری ئەم حاڵەتە لە گەورەساڵاندا پاش ئەنجامدانی پشکنین بە ناوبین و تیشک، لابردنی گۆشتە زیادەکە و ناردنی بۆ پشکنینی شانەییە.
PM:12:44:30/10/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه