‌پسپۆڕان: مۆز بۆ شەربەت زیاد مەکەن

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئاگای دەدەنە هاوڵاتیان زیادکردنی مۆز بۆ شەربەت هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی هەڵمژینی پێکهاتەی فلاڤینۆل لەجەستەدا کە دژە ئۆکسێنەرێکی سروشتییە و یارمەتی بەهێزبوونی مێشک و دڵ دەدات.

شەربەت ڕێگایەکی ئاسانە بۆ دەستکەوتنی سودی سەوزە و میوەکان لەلایەن جەستەوە بەڵام ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە سەلماندویەتی پێکهاتەی شەربەتەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر بەهای خۆراکیان بۆ جەستە.

لەم توێژینەوەیەدا بەشداربوان کەپسولێکی فلاڤیۆید یان پێدرا لەگەڵ پەرداخێک شەربەتی مۆز و شاتوو پاش ئەوە پشکنینیان بۆ کرا دەرکەوت ئەو کەسانەی ئەم شەربەتەیان خواردۆتەوە ئاستی فلاڤینۆید لە خوێنیاندا بەڕێژەی %84 کەمتربۆتەوە بەراورد بەو کەسانەی شەربەتی دیکەیان خواردۆتەوە لەگەڵ وەرگرتنی کەپسپولی فلاڤینۆیدەکە.

ئەم بابەتە پەیوەندی هەیە بە ئەنزیمی ئۆکسیدی پۆلیفینۆل کە لە مۆزدا هەیە و بەرپرسە لە ڕەشبوونەوەی مۆز پاش لێکردنەوەی توێکڵەکەی هەمان ماددە کاریگەری لەسەربڕی فلاڤینۆید دەبێت لەجەستەدا.

خافێر ئۆتاڤیانی سەرپەرشتی سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت" بە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە شۆک بوین لەبەر ئەمەیە باشترە هاوڵاتیان لە تێکەڵاوکردنی خواردن و میوەکان زیاتر بە ئاگابن بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرن نەک زیان باشترە لەجیاتی مۆز پرتەقاڵ و ئەنەناس و مانگۆ بۆ ئەو شەربەتانە زیاد بکەن کە فلاڤینۆیدیان تیادایە".


PM:12:21:30/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌