ڤایرۆسێکی باو هەڕەشەیە بۆ تەندروستی دڵ و مێشک
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەدا ئاشکرابووە ئەو کەسانەی کە دووچاری ڤایرۆسەکانی ئەنفلۆنزا، کۆرۆنا و هەندێک جۆری دیکەی هەوکردنی ڤایرۆسی درێژخایەن دەبنەوە بە شێوەیەکی مەترسیدار ئەگەری تووشبوونیان بە هەریەکە لە جەڵدەی دڵ و مێشک بەرز دەبێتەوە.
توێژەران لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا توانیویانە پێداچوونەوە بکەن بە 155 توێژینەوەی زانستیدا کە تیایدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆزا بوون 5 هێندە زیاتر لە مەترسی دووچاربووندا بوون بە کێشەکانی دڵ هەتاکو تێپەڕینی چەند هەفتەیەک بەسەر هەوکردنەکەدا بە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە بێت، تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا 4 هێندە مەترسی جەڵدەی دڵ و 5 هێندە مەترسی جەڵدەی مێشک بەرز دەکاتەوە، هەروەها دووچاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 3 جار مەترسی جەڵدەی دڵ و مێشک بەرز دەکاتەوە لە ماوەی 14 هەفتەی پاش هەوکردن.
دەرەنجامی ئەم توێژینەوەیە خەڵکی ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسییەکانی هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی کۆئەندامی هەناسە و خۆپاراستن لەم ڤایرۆسانە.
PM:12:11:30/10/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه