پشکنینێکی ئاسان شێرپەنجەیەکی مەترسیدار ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
توێژەرەوە بەریتانیەکان ڕێگایەکی نوێیان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی پەنکریاس دۆزیوەتەوە کە لەڕێی هەناسەوە دەکرێت و بە زوترین کات نەخۆشییەکە ئاشکرادەکات، ئەم پشکنینە ساڵانە ڕۆحی هەزاران کەس ڕزگار دەکات.
شێرپەنجەی پەنکریاس بە بکوژی بێدەنگ ناودەبرێت، بەو پێیەی کە زۆرینەی کات نیشانەی توشبوون ئازاری سک و پشت و کەمبوونی کێش و لەدەستدانی ئارەزووی خواردنە، هەروەها نزیکی نیشانەکانی لە نەخۆشی کۆڵۆن وایکردووە درەنگ دەستنیشان بکرێت، بە جۆرێک سێ بەشی توشبووان بەم جۆرەی شێرپەنجە لە سێ مانگی یەکەمی دیاریکردنی نەخۆشییەکە گیان لەدەست دەدەن.
ئەم داهێنانە نوێیە هیوایەکی نوێیە بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە و تێچووی پشکنینەکەش زۆر نییە ، وەرەمی شێرپەنجەی پەنکریاس جۆرێک پێکهاتەی گاز دروستدەکات لەکاتی هەناسەداندا لەگەڵ هەناسەدانەوە دێتە دەرەوە تەنانەت لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشییەکەشدا ئەم پشکنینە توشبوون بەشێرپەنجە ئاشکرا دەکات تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا.
ئەو ئامێرەی پشکنینەکەی پێدەکرێت هاوشێوەی ئەو ئامێرەیە کەپشکنینی ئاستی کحولی پێدەکرێت لە خوێندا لەئێستادا ئامێرەکە لەژێر تاقیکردنەوەدایە و لەحاڵەتی سەرکەوتنی ئامێرەکە پێشبینی دەکرێت لە 5 ساڵی داهاتودا ئامێرەکە بدرێت بەپزیشکەکان بۆئەوەی سوودی لێببینن .
پرۆفیسۆر جۆرج حەنا سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری و شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئیمپریال کۆلدیج لە لەندەن دەڵێت "ئەگەر ئەنجامەکان بەو جۆرەبێت کە باس دەکرێت ئەوە ئەم ئامێرە ژیانی زۆر کەس ڕزگار دەکات و چارەسەر ئاسان دەکات".
AM:11:44:30/10/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه