‌نیشانەکانی کونبوونی گەدە و دوانزەگرێ

وێستگە ستایل-

کونبوون و برینداربوونی گەدە و دوانزەگرێ یەکێکە لە حاڵەتە باوەکانی نێو خەڵک و پێویستە ئەو کەسانەی ئەم کێشە تەندروستییەیان هەیە وریا بن و چەند نیشانەیەک هەیە کە دەبێت چاودێری بکرێت، وەک:

1- ئازارێکی کتوپڕ و تیژ لە سکدا.
2- ئاوسان یان ڕەقبوونی ماسولکەکانی سک. 
3- سکچوون و ڕشانەوە يان قەبزی.
4- لەرز و تا.
5-  خێرا لێدانی دڵ و لاوازی.

- دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن:
1- دەکرێت دەستنیشانکردنی لە رێگەی پشکنینی چارەخوازەکە خۆی و ناردنی بۆ پشکنینی تیشکی وەکو سۆنار و (x-ray) و (CT-scan) بکرێت.
2- بەزۆری نەشتەرگەری بەپەلە پێویستە بۆ داخستنی کونەکە و پاککردنەوەی بۆشایی سک.

- ڕێنماییەکانی خۆپاراستن ئەمانەن:
1- زوو چارەسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆک بکە.
2- دوور بکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن بەبێ ئامۆژگاری پزیشکی.
3- وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنووردارکردنی خواردنەوەی کحول.
4- خواردنی ژەمە تەندروستەکان وهەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی  فشاری دەروونی.


PM:07:04:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌