‌نیشانەکانی غوودەی تەمبەڵ لە منداڵاندا

وێستگە ستایل-

زۆر جار دروست نەبوونی ڕژێنی غودەی دەرەقی یاخود دروستبوونی بە شێوەیەکی نا ئاسایی لە منداڵانی ساوادا هۆکارە بۆ دروستبوونی کەمی غودەی دەرەقی، هەروەها هەندێک جار ڕژێنەکە بەتەوای دروستبووە بەڵام ناتوانێت بڕێکی ئاسایی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی دەربدات، بۆچی ئەمە ڕوودەدات نازانرێت بەڵام لە زۆربەی حاڵەتدا بۆماوەییە، لەم باسەدا دکتۆر بیلال عبداللە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان باس لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات لە منداڵاندا، کە ئەمانەن:

1- زەردوویی زیاتر لە 2 بۆ 3 هەفتە.
2- ئاوسانی سک و فتقی ناوک.
3- کەمبوونەوەی شیر خواردن.
4- گریانی کەم و نوستنی زۆر.
5- کەمی گەشە.
6- گەورەبوونی زمان و دەرهێنانی زمانی لە دەمیا بەهۆی گەورەیی زمانی.
7- قەبزی.

- کێشە لە ڕژێنی غودەی دەرەقی کاریگەری هەیە لەسەر گەشەکردنی مێشک و جەستەی منداڵ بۆیە ئاگاداربە پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.


PM:08:47:09/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌