خانمانی دووگیان لەم خۆراکانە بەدووربن
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت ماوەی دووگیانی ماوەیەکی زۆر هەستیار و گرنگە بۆ هەریەکە لە دایکەکە و کۆرپەکەی، هەربۆیە پێویستە خانمان وشیارییەکی تەندروستی باشیان هەبێت سەبارەت بە هەندێک خواردن.
- خانمانی دووگیان تا دەتوانن لەم خۆراکانە بەدووربن:
1- نەخواردنی جگەر و گێزەر ئەویش تاوەکو 12 هەفتەی سەرەتای دووگیانی ، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A، بەرزی ڕێژەی ڤیتامین A لە 12 هەفتەی سەرەتا کاریگەری دەبێت لەسەر کۆئەندامی دەمار و مێشکی منداڵ.
2- پێویسته گۆشی سوور و شیرەمەنیەکان بە باشی بکوڵێنرێت چونکە مهترسیداره بۆ تووشبوونى كۆرپه به بهكتریا.
3- باشتر وایە لە ماوەی دووگیانی ماسی نەخورێت چونکە زۆربەیان مادەی جیوەیان زۆرە و کاریگەریان دەبێت لەسەر مێشکی کۆرپەلە، هەرچەندە هەندێک جۆریان سەلامەتن وەکو سەلمون و ساردین.
4- دوورکەوتنەوە لە خواردنە لە قوتونراوەکان و ئامادەکراوەکان.
5- کەمکردنەوەی خواردنهوهى قاوه و چا چونکە بۆ لهبارچوونى كۆرپه مهترسیداره.
PM:08:38:09/10/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه