تەکنیکێکی نوێ هیوابەخش دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی شێرپەنجە
وێستگە ستایل-
بەم دواییانە توێژەران تەکنیکێکی نوێیان ئاشکراکردووە کە دەکرێت ئامڕازێکی یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لەو نەخۆشییە کوشندەیە.
جێگەی باسە ئەم تەکنیکە نوێیە لە ڕێگەی نمونە وەرگرتن لە شانە تەندروستەکان جێبەجێدەکرێت بە مەبەستی دیاریکردنی هەر بازدانێکی بۆماوەیی کە ڕوویدابێت.
تیمێک لە پەیمانگای Wellcome Sanger بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی King لە لەندەن توانیویانە کە پەرەبدەن بە ئەم تەکنیکە پێشکەوتووە کە بە NanoSeq ناسراوە و شیکاری دەکات بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە شانەکاندا کە مەترسی شێرپەنجەی لێبکرێت بە هۆکاری تەمەن یاخود هۆکارە ژینگەییەکانی وەک جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە.
ئەم ڕێگایە هیوابەخش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە سەرتاسەری جیهاندا.
PM:08:23:09/10/2025
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه