‌هۆکار و نیشانەکانی شێرپەنجەی سورێنچک بزانە

وێستگە ستایل-

سورێنچک بۆریەکی ماسولکەییە کە خۆراک و شلە لە دەمەوە دەگوازێتەوە بۆ گەدە، شێرپەنجەی سورێنچک نەخۆشییەکە کە خانە شێرپەنجەییەکان لە شانەکانی سورێنچکدا دروست دەبن، لەم باسەدا دکتۆرە دالیا تارق پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی باس لە هۆکار و نیشانەکانی ئەم شێرپەنجەیە دەکات بۆ چارەخوازان.

1- هۆکارەکان کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکەن:
-جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول بە بڕی زۆر و بۆ ماوەیەکی زۆر.
- گەڕانەوەی ترشەڵوکی گەدەی درێژخایەن و چارەسەر نەکراو.
- قەڵەوی.
- خۆراکی نا تەندروست و کەم سەوزە و میوە.
- توشبوون بە ڤایرۆسی (HPV).
- لە پیاوان و تەمەنی گەورە زیاترە.

2- نیشانە باوەکان بریتین لە :
- سەختی یان ئازار لە کاتی قووتدان.
- ئازاری سنگ یان ناڕەحەتی.
- دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو.
- کۆکەی درێژخایەن.
- هەرس نەکردن یان دڵەکزێ.
- رشانەوە کە خوێنی تیادابێت.


PM:05:50:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌