نیشانەکانی نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان لە خانماندا
وێستگە ستایل-
نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی نێو خانمان کە هۆکارەکەی تێکچوونی هۆرمۆنەکانە و بە شێوەیەکی گشتی خانمانی تووشبوو بەم نەخۆشییە بە دەست دوو کێشەوە دەناڵێنن، ئەوانیش بریتین لە :
- لەدەستدانی هێلکەدانانی مانگانە، بەو پێیەی کە ئەم نەخۆشییە کار دەکاتە سەر دەردانی هێلکە لە هێلکەدانەکانەوە و پەیدابوونی سوڕی مانگانە، هەربۆیە خانمانی دووچاربوو بەم نەخۆشییە سوڕی مانگانەی ناڕێکیان دەبێت یاخود هەر نایانبێت.
- بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ئەندرۆجین کە هۆرمۆنی پیاوانەن دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مووی جەستە و ڕوخسار لە خانماندا.
- نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی 11 و 12 ساڵیدا لەگەڵ یەکەم سوڕی مانگانەدا دەردەکەون کە بریتین لە :
1- سوڕی مانگانەی ناڕێک یاخود هەر نابێت.
2- زیادبوونی مووی جەستە، سنگ، روخسار و ڕان.
3- قەڵەوی و داگرتنی کێشی لەش بە ئەستەم.
4- زیپکەی زەق کە چارەسەرکردنی قورسە.
5- پێستی چەور و دەرکەوتنی پەڵەی تاریک.
PM:05:36:07/10/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه