‌4 نیشانە کە هەرگیز نابێت پشتگوێ بخرێت

وێستگە ستایل-

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ ئاگایی دەداتە خەڵکی لە پشتگوێخستنی هەندێک نیشانەی بچووکی ڕۆژانە کە دەکرێت دواتر پەلبکێشێت بۆ خراپترکردنی حاڵەتەکان و دووچاربوون بە هەندێک نەخۆشی مەترسیدار و جددی.

ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەدات کە دڵی مرۆڤ هەندێک ئاماژەی بچووک دەنێرێت بەر لەوەی تووشی نەخۆشی ببێت، هەروەها گرنگە بزانرێت کە لە ژیانی هەمووماندا هەستکردن بە هیلاکی یاخود دڵەکوتێ لە هەندێک کاتدا ڕووبدات بەڵام ئەگەر لەم نیشانانە زیاتر پەرەیسەند کەواتە مەترسیدارە و پێویستی بە پشکنین هەیە.

- ئەگەر هەستت بە یەکێک لەم  4 نیشانانە کرد، هەرگیز پشتگوێیمەخە: 
1- هەستکردن بە ئازاری سنگ لە شێوەی پەستان و تونددبونی سنگدا و ڕۆیشتنی ئەو ئازارە بۆ چەناگە، پشت یاخود پەلەکان یەکێکە لە بڵاوترین نیشانەی نەخۆشییەکانی دڵ.

2- تەنگەنەفەسی لە میانەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە نیشانەیەکی جددی کێشەی دڵە.

3- هەستکردن بە شەکەتی و ماندوێتییەکی لە ڕادەبەدەر کە بە پشوودانیش چارەسەرنابێت پەیوەندیدارە بە دڵەوە و بە واتای نەڕۆشتنی خوێن دێت بە پێی پێویست بۆ ماسولکە و ئەندامەکانی دیکە لە لایەن دڵەوە.

4- هەستکردن بە دڵەکوتێ و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەیەکی دیکەیە کە نابێت پشتگوێ بخرێت.


PM:06:24:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌