هۆکارەکانی ئینزیلاقی بڕبڕەکانی پشت کامانەن ؟
وێستگە ستایل-
ئینزیلاقی دیسکەکانی بڕبڕەکانی پشت حاڵەتێکی باوی نێو خەڵکە و ئەم نەخۆشییە کاتێک روودەدات کە دیسکی نێوان دوو بڕبڕە زیانیپێدەگات بە جۆرێک دەبێتە هۆی دەرچوونی پێکهاتەیەکی ناوەوەی دیسکەکە بۆ دەرەوە و دەرەنجام دەبێتە هۆی پەیدابوونی ئازار، سڕبوون، مێروولەکردن و لاوازبوونی ماسولکەکان، دکتۆر علی عبدالنبی علوان ڕاوێژکاری نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و جومگەکان لەم باسەدا سەرەکیترین هۆکارەکانی ئینزیلاقی بڕبڕەکانی پشت ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- هەڵگرتنی شتی قورس بە شێوەیەکی هەڵە.
2- لاوازیی ماسولکەکانی مل یان پشت، جا بەهۆی هۆکاری بۆماوەیی بێت یان بەدەستهێنراو.
3- چوونە تەمەنەوە.
4- قەڵەوی زۆر.
PM:07:09:28/08/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه