پسپۆڕێکی شێرپەنجە مەترسییەکانی تیشکی خۆر ئاشکرادەکات
وێستگە ستایل-
پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجەی پێست لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاگایی دەدات سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجەی پێست و ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە خەڵکی هۆشیاربکرێنەوە دەربارەی چەند بۆچوونێکی هەڵە لەسەر بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
ئارین ماکبریتەر پزیشکی بواری شێرپەنجە و پسپۆڕی وردی شێرپەنجەی پێستە، ئەو دەڵێت" زۆرینەی خەڵک وا دەزانن ئاگاداری پێستیانن و گرنگی پێدەدەن بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا ژمارەی ئەو کەسانەی دووچاری شێرپەنجەی پێست هاتوون زیادیکردووە و ڕێژەکە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، سووتانێکی قورس بە تیشکی خۆر ئەگەر لە تەمەنی منداڵیدا یاخود گەورەساڵیدا ڕوویدابێت دەکرێت مەترسی تووشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە زیادبکات بە ڕێژەی 10 جار زیاتر".
لە درێژەی وتەکانیدا بۆ پێگەی "conversation" ئەو خانمە پسپۆڕە وتی" ڕەشبوون و تانبوونی ڕەنگی پێست کە لە ئێستادا بۆتە ترێندێکی جیهانی لە دەرەنجامی تێکشکاندنی ناوکەترشی DNA ی خانەکانەوە پەیدادەبێت و ئەمەش مەترسیدارە، هەروەها بیرۆکەی چوونە بەر تیشکی خۆر و مانەوە بۆ چەند کاتژمێرێکی زۆر لە کەناردەریاکاندا بە تەواوەتی هەڵەیە و زیانێکی زۆر بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت بەو پێیەی دەبێتە هۆی چرچبوونی پێشوەختە و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی میلانۆمای پێست زیاد دەکات.
ئەو پسپۆرە ڕێنمای بەکارهێنانی دژەخۆر دەکات و دەڵێت پێویستە هەر دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک نوێبکرێتەوە، هەروەها بەکارهێنانی کڵاوی گەورە لە کاتی چوونەدەرەوە بۆ بەر تیشکی خۆر دەکرێت پارێزگاری لە سەر و مل بکات لە سوتان.
PM:06:12:28/08/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه