‌چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە و هۆکارێکی سەرەکی مردنە لەو کەسانەی کە دووچاری دەبنەوە، بە پێی زانستی پزیشکی هەر کەسێک تەمەنی بوو بە 45 ساڵ پێویستە هەناوبینی ئەنجامبدات بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەم نەخۆشییە، وەک ئاشکرایە زوو دەستنیشانکردنی ئەم شێرپەنجەیە کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەی چاکبوونەوە، دکتۆر میران عیرفان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەداتە چارەخوازان بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە کە بریتین لە :

1- خواردنی میوە، دانەوێڵە و سەوزەکان بەهۆی پێکهاتە ڕیشاڵییەکەیان ڕێگری دەکەن لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
2- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی لە قتوونراو.
3- دابەزاندنی کێشی لەش.
4- ئەنجامدانی وەرزش ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خوولەک.
5- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولییەکان.
6- وازهێنان لە جگەرەکێشان.


PM:04:12:27/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌