نەخۆشی خوێن پیسبوون چییە ؟
وێستگە ستایل-
نەخۆشی خوێن پیسبوون یەکێکە لە نەخۆشیە ترسناکەکان کە ئەگەر زۆر بە زووی دەستنیشاننەکرێت دەبێتە هۆی بێهۆشبوون و خەواندنی کەسەکە لە یەکەی چاودێری چڕی نەخۆشخانە، کووشندەیی ئەم حاڵەتە بۆ هەر کاتژمێرێک لە %2 ەو لە پاش تێپەڕینی 24 کاتژمێر ڕێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ %50، دکتۆر سەفین عوسمان پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان و کلینیکال مایکرۆبایۆلۆجی لەم باسەدا نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە و ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی دەخاتەڕوو.
- هۆکارەکانی نەخۆشی خوێن پیسبوون زۆرن، بە جۆرێک بەکتریا و کەڕووەکان لە ڕێگەی کۆئەندامی هەرس، هەناسە، میزەڕۆ و ئێسک و شانەکانەوە دەچنە خوێنەوە.
- نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە :
1- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
2- دابەزینی فشاری خوێن.
3- کەمبونەوەی هۆش.
4- خێرا لێدانی دڵ.
5- تێکچونی هەناسە و دابەزینی ئۆکسیجین.
6- لە کار کەوتنی ئەندامەکانی وەک گورچیلە و جگەر.
7- سستبوونی مۆخی ئێسک و شیبونەوەی خوێن.
- دەست نیشان کردنی خێرا ئەنجامدەدرێت لە ڕێگەی زەرعی خوێن بە تایبەت بە ئامێری ئۆتۆماتیکی و پشکنینی جینی (multiplex PCR).
PM:03:58:27/08/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه