هۆکارەکانی میز ڕانەگرنتی منداڵان لە شەودا چییە ؟
وێستگە ستایل-
ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 7 ساڵیدایە لە پاش لێکردنەوەی دایبی و میز ڕاگرتنیان لە کاتی ڕۆژدا بەڵام لە شەودا جێگاکەیان تەڕ دەکەن و ناتوانن میز ڕابگرن، دکتۆرە گەشبین کاوە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لەدایکبووان لەم باسەدا سەرەکیترین ئەو هۆکارانە ڕووندەکاتەوە کە پەیوەنیدارن بەم حاڵەتەوە وەک:
1- بچووکی قەبارەی میزەڵدان.
2- بێئاگای و هەستنەکردنی مناڵەکە بەوەی کە میزەڵدانی پڕبووە.
3- هەوکردنی میزەڵدان.
4- پرخە پرخ و وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا.
5- قەبزی.
6- گرفتی زگماکی گورچیلە و میزەڵدان یان مێشک و دەمارەکان.
7- هەندێک هۆکاری وەک فشار و دڵەڕاوکێ، مێژووی خێزانی میزڕانەگرتن بە شەودا وادەکەن کە منداڵەکە زیاتر چانسی توشبوونی هەبێت.
شێوازی ژیان یەکێکە لە چارەسەرە کاریگەر و سەرەتاییەکان کە بریتین لە:-
1- کەمکردنەوەی ئاو خواردنەوە لە دوای ئێوارەوە، بەڵام پێویستە لە بەیانیان تا دوای نیوەڕوان منداڵەکە بڕێکی باش ئاو بخواتەوە بۆئەوەی لە ئێواراندا تینووی نەبێت.
2- وازهێنان لەو خواردن و خواردنەوانەی کە کافاینی تێدایە وەکوچا، چکلێت و قاوە چونکە میزکردن زیاد دەکەن.
3- منداڵەکە فێربکە کە پێش خەوتن دوو جار میز بکات، واتە لە کاتی چوون بۆ خەوتن و وە دواتریش پێش ئەوەی خەوی لێبکەوێت.
4- پێویستە کرێمی پاراستنی پێست بۆ ئەو منداڵانە بەکاربهێنرێت کە شەوان دایبی لەبەر دەکەن بۆ پاراستنی پێستەکەی لە سوتانەوە، وە لە بەیانیاندا دوای لابردنی دایبیەکە بە ئاو بشۆررێت بۆ ڕزگاربونی لە بۆنی ناخۆشی میزەکە.
- لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان گرنگە :
1- ئەگەر ڕانەگرتنی میز لەدوای تەمەنی 7 ساڵی بەردەوامبوو.
2- ئەگەر منداڵەکە لە دوای چەند مانگێکی میز ڕاگرتن و وشکی لەشەودا دەستیکرد بە ڕانەگرتنی میز.
3- ئەگەر منداڵەکە لە کاتی میزکردندا ئازار و کزانەوەی هەبوو، قەبزبوو، ئاوی زۆر خواردەوە، پرخەی هەبێ لەشەودا، ڕەنگی میزەکەی سوربێ یان کێشی کەمیکردبێ.
PM:03:58:07/08/2025
ئهم بابهته 2496
جار خوێنراوهتهوه