‌ئەو خۆراکانەی کە ئازاری بەردی زراو زیاددەکەن کامانەن ؟

وێستگە ستایل-

وەک ئاشکرایە هەوکردنی تورەکەی زراو حاڵەتێکی زۆر باوی نێو خەڵکە کە بەهۆی کۆبوونەوە و خەستبوونەوەی شلەی زەرداو لە ناو تورەکەی زراودا بەردی زراو پەیدادەکات، ئەم بەردانە دەبنە هۆی گرتنی ڕێڕەوی دەردانی شلەکە و سەرەنجام هەوکردن و ئازار ڕوودەدات، لەم باسەدا دکتۆر بەرهەم محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری هەرس و جگەر و پەنکریاس ئەو خۆرااکانە دەخاتە ڕوو کە دەبنە هۆی زیادکردنی هەوکردنی زراو و ئازاری بەردی زراو کە بریتین لە :

1- هێلکە و ڕۆن .
2- شیری پڕ چەوری و بەرهەمەکانی وەک پەنیر و ماست و ساردەمەنی و موحەلەبی و کاستەر .
3- خواردنی چپس و پسکیت و شیرینی.
4- خواردنی سوورکراوە وەک پەتاتە و باینجان و مریشک لەگەڵ ماسی سوورکراوە .
5- خواردنی بڕێکی زۆری گۆشتی سوور دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازاری بەردی زراو.
6- گۆشتی بەرهەمهێنراوی کارگەکان وەک هەمبەرگر و بەرگر و گۆشتی قووتوو و ستیک .
7- خواردنەوە گازی وکهولیەکان و ئیشی هەویر .
8- پەتاتەی کوڵاو ، خواردنی ترش، ترشیات و عەمبە و زەیتوون و سیری خۆشکراو له خوێ دا


PM:03:32:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌