‌گرنگترین ڕێگاکانی خۆپارستن لە پەتای کۆلێرا

وێستگە ستایل-

ساڵانە لە وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە بڵاو دەبێتەوە، گرنگە بیرمان بێت خۆمان بپارێزین بەو پێیەی پەتای کۆلێرا زوو بڵاودەبێتەوە و هۆکارێکی دیاری ئەم بڵاوبوونەوەیەش سکچوونە، دکتۆرە شاگووڵ کەمال پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، دڵ و شەکرە لەم باسەدا گرنگترین ڕێگاکانی خۆپارێزی لەم پەتایە دەخاتە ڕوو کە بریتین لە :

1- هەتا دەتوانیت خواردنی دەرەوە مەخۆ.

2- هەمیشە لە سەلامەتی ئاو دڵنیابە بەر لە بەکارهێنان، تەنانەت بۆ قاپ و ماڵیش چونکە ئەگەر سەرچاوەی ئاو پیس بێت کۆلێرا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە بەجۆرێک خێزان و گەڕەک نەخۆش دەکەون.

3- گرنگی زۆر بە منداڵ، پیر و نەخۆشی درێژخایەن زۆر بدەن، چونکە هەندێک جار ووشکبوونەوەی کەسەکە بەجۆرێکە هێزی پێ نامێنێت و ڕەنگە گورچیلەی بوەستێت.

4- پێویستە ئاو بکوڵێنرێت و سارد بکرێتەوە بۆ دڵنیایی.

5- پێویستە منداڵ نەچێتە دەرەوە و گرنگی بە دەستشتن بدرێت.

6- بەدووربن لە هەموو سەوزە و میوەیەکی نەشۆراوە.

7- ئەو موغەزیەی دەگیرێتەوە(ORS) پێویستە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت.

- هەمیشە لەبیرتان بێت پەتای کۆلێرا ڕەنگە تووشبوو ئاسان و سادە چاکببێتەوە بەڵام ڕەنگە خێرا ووشکبێتەوە و مردنی لێ بکەوێتەوە و هیچ نەخۆشخانەیەک توانای وەرگرتنی نەخۆشی زۆری نیە ئەگەر ڕووبدات.


PM:03:36:06/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌